بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک ڕێنمایی لێرەدا دەخرێتەڕوو تا لە کەشی گەرمدا بە ئاسانی بخەون.
1 – دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کافائین پێش نووستن، وەک چا، قاوە یان خواردنەوە گازییەکان.
2 – دەتوانن پێش نووستن خۆتان بشۆن یان ئاو بکەن بە جەستەتاندا، هەروەها جلی تەنک لە بەر بکەن.
3 – وەرزشکردن لە بەیانیدا دەتوانێت خەوی شەوان ڕێکبخاتەوە.
4 – دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمی قورس، ئەگەر هەستتان بە برسێتی کرد میوە یان ماس بخۆن.
5 – لە ڕۆژدا مەخەون، ئەگەریش پێویست بە خەو بوو لە نیو کاتژمێر زیاتر مەخەون.
6 – باشترە پێش نووستن گوێ لە گۆرانییەکی هێمن بگرن یان کتێب بخوێننەوە، هەروەها یۆگا ڕۆڵی زۆری هەیە لەوەی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە ڕێکبخاتەوە، گرنگە دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو کاتژمێر پێش نووستن./.