بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی دەسدرێژی دووبارەی ئەندامە توندڕۆکەی کابینەی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد و وتی: ئەم کردەوانە نموونەیەکی دیکە لە تاوانی بەردەوامی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستییە لە دژی گەلی فەڵەستین و پیرۆزییەکانی ئەم خاکە و پێویستی بە کاردانەوەی کاریگەر و بەپەلە لە لایەن جیهانی ئیسلام و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە هەیە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە قودسی پیرۆز پایتەختی یەکپارچە و هەمیشەیی فەڵەستینە و هەر وا دەمێنێتەوە و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی داگیرکارانی زایۆنیست بۆ سەر ئەم شارە و پیرۆزییە ئیسلامییەکانی، گۆڕانکارییەک لە ڕاستی و دۆخی مێژوویی شارەکەدا ناخوڵقێنێت./.