بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم موسەوی ستایشی یەکگرتوویی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگریی کرد و ڕژێمی زایۆنیستیش بە بچووکتر لەوە ناو برد کە بتوانێت لە ناوچەکە شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
ناوبراو کە ئەندامی فراکسیۆنی وەفادارییە بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: پێشتر هەوڵەکانی خۆڕاگری یەکگرتوو نەبوو بەڵام ئەمڕۆ بووینەتە بەرەیەک کە لە یەمەن تا غەززە درێژەی هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بە 12 ساڵی ڕابردوو و قەیرانی سوریا و سەرکەوتنی خۆڕاگری لەم شەڕە دا و وتی: بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان، نەک تەنیا هاوکێشەی بەرگریمان کردووەتە ڕاستییەک، بەڵکوو ئەمڕۆ هاوکێشەمان بۆ سەرکەوتن داناوە کە لە فەڵەستین، لوبنان، سوریا، عێراق و یەمەن جێبەجێ کراوە.
موسەوی ڕژێمی زایۆنیستیی بە بچووک ناو برد و وتی: ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی زۆر بچووکتر لەوەیە کە بتوانێت شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە بکات، ئەم دوژمنە لە بەرامبەر کەرتی غەززە بە لاوازی دەرکەوتووە و هێزی بەرامبەر بە گرووپێکی خۆڕاگریی وەک جیهادی ئیسلامی نییە، چ بگاتە حەماس و حزبوڵڵا و وڵاتانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری./.