بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عیسا وەزیری گەشتیاریی میسر ڕایگەیاند کە ئامانجی ڕاکێشانی 18 ملیۆن گەشتیاری بیانی لە ساڵی 2024 بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و جیهانەوە مسۆگەر نابێت.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین ژمارەی گەشتیارە بیانییەکان نۆ وڵاتی میسر زیاتر بکەین ئەگەرچی دۆخی ناوچەکە و جیهان ئاستەنگی لە بەرامبەر هەوڵەکەماندا درووست کردووە.
ئەو بەرپرسە میسرییە وتی: هەوڵ دەدەین تا ساڵی 2028 داهاتی کەرتی گەشتیاری زیاتر بکەین و لە ڕێژەی گەشتیاریی جیهانی ئەو داهاتە بگەێنینە لە سەدا 1.6 کە لە ساڵی ڕابردوودا 1.3 بووە.
ناوبراو وتی کە ژمارەی گەشتیارانی بیانی لە ساڵی 2023 زیاتر لە 15 ملیۆن کەس بووە و هەوڵ دەدەین ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2024 بگەێنینە 18 ملیۆن کەس بەڵام بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە ڕەنگە مسۆگەربوونی ئەستەم بێت./.