بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موشە یەعلون بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە تەواوی دیلەکان لە کەرتی غەززە قوربانی بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کێشە و قەیرانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێندە زۆرن کە لە مێژووی دامەزراندنی ئەو ڕژێمەدا نموونەی نەبووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25 ی ئازاری 2024، بڕیارنامەی ئاگربەستی بەپەلەی لە غەززە پەسەند کرد./.