بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان، 8 ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەر دوو وڵاتدا واژۆ کرا.
کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە دەروازە سنورییە هاوبەشەکان، هاوکاری لە بواری سینەما، هاوکاری لە بواری تەندرووستی ئاژەڵ، هاوکاری ئەمنی، هاوکاری لە بەشی ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی، هاوکاری لە بەشی ستاندارد و هاوکاری لە بەشی یاسایی و دادوەری بۆ کاروباری مەدەنی و بازرگانی، لە گرنگترینی ئەو ڕێکەوتنە واژۆکراوانەی نێوان ئێران و پاکستانن./.