بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدا کە ڕاستییەکانی شەڕی غەززە و زیانەکانی سوپای ئەو ڕژێمەی بەردەوام شاردووەتەوە، ئەمجارە ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕەکەوە (7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا) سێ هەزار و 294 کەس لەو هێزانە بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکانی سوپای زایۆنیست لە پاش دەستپێکردنی شەڕی وشکانی لە غەززە هەزار و 583 کەسە.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە برینی 512 کەس لەو هێزانە مەترسیدارە و ڕەوشی تەندرووستی 24 کەس لەوان بە تەواوی ناجێگیرە./.