بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی 17 تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە 17 تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا دەستبەسەر کراون کە بە پێی مادەی 4 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بە تاوانی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کراون.
دوو کەس لەوانەش بە ناوەکانی ئەبو ئەنەس و ئەبو قۆسەی لە ڕیزی ئەو تیرۆریستانەن کە لە فەلوجە و نەینەوا چالاکییان کردووە.
هێشتا شانە نوستووەکانی داعش بە مەترسییەکی ئەمنی لە عێراق دادەنرێن.