به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم سەردانەدا که بریکاری کاروباری سیاسی و ئاسایش و کۆمەڵایەتی قایمقامیەتی سەلاس باوەجانی، یاوەری بوو، ئومێد پەناهی بریکاری بەرپرسی گومرگی شێخ سڵە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین ڕەوشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئەو هەنگاوانەی کە نراوە و تەحەداکانی سەر ئەم سنوورە، پێشکەش کرد.
لەم سەردانەدا جەخت لەسەر پێویستی لابردنی ئاستەنگە ئیداریەکان و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی بازرگانی و پەرەپێدانی ژێرخانە سنوورەکان کرایەوە؛ ڕێوشوێنێک کە بتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ خۆشگوزەرانی ئابووری هەرێم و زیادکردنی توانای ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهێزکردنی ڕۆڵی سنووری شێخ سڵە لە بازرگانی سنووریدا.