لە درێژەی پاڵەوانێتی ئاسیا کە تاشکەندی ئۆزبەکستان میوانداریی دەکات، بنیامین فەرەجی لە قۆناغی یەک شانزدەیەمی یاری کۆتایی تاکی پیاوان ڕووبەڕووی شینۆزوکا بووەوە و دوای شکستپێهێنانی ئەم ڕکابەرە ژاپۆنییە، سەرکەوت بۆ کۆڕی 16 یاریزانی سەرەکی.

فەرەجی دوو یاری یەکەمی بە ئەنجامی 12-10 و 11-9 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. شنۆزوکا لە یاری سێیەمدا بە ئەنجامی 12-10 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئەو یاریزانە  ئێرانییە لە یاریی چوارەمدا بە ئەنجامی 11-8 سەرکەوتنی خۆی مسۆگەر کرد.

بنیامین لە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی ڕووبەڕووی پارک گانگ هیون لە کۆریای باشوور دەبێتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ نێۆ هەشت یاریزانی سەرەکی؛ یاریزانێک کە بە بردنەوەی 3-0 لە "ئەفان پراتاما" لە ئەندەنوسیا گەیشتە ئەم قۆناغە.