جام کوردی - هێڵی ئاسمانیی ئیتیحاد گەشتەکانی لە ئەبووزەبییەوە بۆ هەردوو شاری ریاز و دەمام بەهۆی نائارامی و تێکچوونە ناوچەیییەکانەوە تاوەکو ۵ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦ ڕاگرت و داوای لە گەشتیاران کرد پێش گەشتکردن، دۆخی گەشتەکەیان بپشکنن.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئیتیحاد ڕایگەیاند کە گەشتەکانی هێڵی ئەبووزەبی بۆ ریاز و دەمام و هەروەها گەشتە گەڕاوەکانی ئەم مسایرانە تاوەکو ۵ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦ ئەنجام نادرێن.
ئەم کۆمپانیایە هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ تێکچوون و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان گەڕاندووەتەوە و داوای لە گەشتیاران کردووە پێش بەڕێکەوتن، نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە گەشتەکەیان بەدواداچوون بۆ بکەن.