بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی عیبری زمانی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 1000 منداڵی لە غەززە شەهید کردووە.
لە 659 یەمین ڕۆژی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان کراوە، قات و قڕی و نەبوونی خۆراک لەم ناوچەیە بووەتە کارەساتێکی گەورە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست داوە، گەیشتووەتە 127 کەس کە 85 کەسیان منداڵ بووە.
بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە سەر ئەم کارەساتە مرۆییەی غەززە بە توندی هۆشداریی داوە./.