ماڵپەڕی ئەلمەدرەجی سعودی بڵاویکردەوە، داتوک ویندسۆر جۆن، سکرتێری گشتیی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، نامەیەکی بۆ هەر سێ پاڵێوراوی باشترین یاریزانی ئاسیا ناردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمی باشترینەکانی کیشوەری کۆندا ئامادەبن.

بەپێی یاسا نوێیەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا دەبێت  لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا ئامادە بێت.

عەلیرەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران، لەگەڵ سالم ئەلدۆساری و فیراس ئەلبارکانی لە سعودیە، سێ یاریزانی کۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای ساڵی ٢٠٢٦ن.

عەلیرەزا بەیرانوەند لە ئێستادا یاریزانێکی دێرینی یانەی فەجری شەهید سپاسییە، کە دەبێت مۆڵەتی ئیجباری وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمی باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا بەشداری بکات.

ئێستا داتوو دەڵێت، یاسا نوێیەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەوەیە کە ئەو کاندیدە کە وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیا  هەڵدەبژێردرێت، دەبێت بە شێوەیەکی جەستەیی لە مەراسیمەکەدا ئامادە بێت، چونکە ئەگەر نەبێت خەڵاتەکە دەدرێت بە کاندیدێکی دیکە.

سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەبەر ئەم هۆکارە بە شێوەیەکی شەخسی  بۆ سێ پاڵێوراوی باشترین پیاوانی ئاسیا نووسیویەتی هیچ بیانوویەکیان نەبێت بۆ ئەوەی لە ئاهەنگی خەڵاتکردنەکەدا بەشداری نەکەن دەبێ بوونیان هەبێت.