جام کوردی - جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر بێمتمانەییی تاران بەرامبەر واشنتۆن، ئامادەییی ئێرانی بۆ جێبەجێکردنی گەڵاڵەیەکی دوو ڕۆژە و کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند؛ گەڵاڵەیەک کە بە وتەی ئەو، جێبەجێکردنی بەستراوەتەوە بە هەنگاوی کرداریی ئەمریکا و خستنەڕووی گەرەنتییە پێویستەکان.
کازم
غەریبئابادی، جێگری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕابردوودا
دەریخستووە لایەنێکی جێگەی متمانە نییە بۆ دانوستان، گوتی: «واشنتۆن دەبێت پێش هەر
هەنگاوێک گەرەنتییە پێویستەکان بخاتە ڕوو تاکوو دەربکەوێت کە پابەندی بەڵێن و مەرجەکانی
ئێران دەبێت.»
غەریبئابادی
بە ئاماژەدان بە ئەگەری خراپبەکارهێنانی ڕەوتی دیپلۆماسی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کڕینی
کات و ئامادەکردنی زەمینەی هێرشی دووبارە، ڕوونی کردەوە: «ئێران ناتوانێت بەبێ وەرگرتنی
گەرەنتییە پێویستەکان متمانە بە بەڵێنەکانی لایەنی ئەمریکی بکات.»
ناوبراو
سەبارەت بە گەڵاڵە پێشنیارکراوەکەی ئێرانیش ڕایگەیاند: «ئەم گەڵاڵەیە کە پێشتر لە
چوارچێوەی بەرنامەیەکی حەوت ڕۆژەدا خرابووە ڕوو، ئێستا بۆ دوو ڕۆژ کەم کراوەتەوە و
ڕاوێژکارییەکان لەبارەیەوە لەگەڵ نێوەندگیرەکان، بەتایبەت قەتەر و پاکستان، ئەنجام
دراوە.»
غەریبئابادی
بە ئاماژەدان بە دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە گوتی: «دۆخی هەنووکەیی بەتەواوی جەنگییە
و ئەمریکا تەنانەت لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هەنگاوگەلێکی ئەنجام داوە کە لە ڕوانگەی ئێرانەوە
بەڵگەی تەواوی کردەی جەنگین؛ کەواتە دەستی ئێران بۆ هەر هەنگاوێک لە ڕوانگەی یاساییەوە
واڵایە.»
ناوبراو
هەروەها جەختی کردەوە: «ئێران چاوەڕێ ناکات تاکوو سەرەتا ئەمریکا هێرش بکات و
پاشان وەڵامی بداتەوە.»
ئەم
دیپلۆماتکارە ئێرانییە بە ئاماژەدان بە ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمریکادا
دەڵێت: «واشنتۆن ڕێگەی سەربازیی تاقی کردەوە و لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانیدا
ناکام بوو؛ ئێستا دەبێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە متمانەی ئێران بەدەست بهێنێت. ئەوەی
ئێران خستوویەتییە سەر مێزەکەش بابەتێکی نوێ یان نائاسایی نییە، بەڵکوو هەمان ئەو
بەڵێنانەیە کە ئەمریکا پێشتر پەسەندی کردبوون.»
هۆشداریی
ئێران سەبارەت بە زیادبوونی دەستڕۆیشتوویی ئەمریکا لە دەریای خەزەردا
ناوبراو
زیادی کرد: «هەندێک جار کێشەی تەکنیکی دەبێتە هۆی داخرانی کاتیی چەند سنوورێک، بەڵام
ئەم کێشانە دوای چەند ڕۆژێک چارەسەر دەکرێن و دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ئاسایی
خۆی.»
جێگری
وەزیری کاروباری دەرەوە هەروەها هەواڵی بەردەوامیی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ
چەند مەبەستێک لەوانە نەجەف و تورکیا ڕاگەیاند و گوتی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی پەککەوتن
لەم پەیوەندییانەدا سەرکەوتوو نەبووە.
غەریبئابادی
بە ئاماژەدان بە جووڵەکانی ئەمریکا لە حەوزەی دەریای خەزەردا گوتی: «واشنتۆن بەدوای
زیادکردنی دەستڕۆیشتوویی و هەژموونی خۆیدایە لەم ناوچەیەدا؛ ئێران هۆشدارییە پێویستەکانی
لەم بارەیەوە داوە و لەگەڵ وڵاتانی کەنار دەریای خەزەر لە پەیوەندیدایە.»
ناوبراو
بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ڕووسیا لە دژایەتیکردنی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی
باکووردا گوتی: «گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دەریای خەزەر و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ
پەرەپێدانی هەژموونی خۆی لەم بوارەدا، بە هەستیارییەوە لە لایەن ئێرانەوە پێوشوێنی
دەگیرێت.»
قەتەر
و پاکستان؛ نێوەندگیرە چالاکەکان لە ڕاوێژکارییەکاندا
جێگری
وەزیری کاروباری دەرەوە لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە ڕەوتی نێوەندگێڕییەکان گوتی:
«لە ئێستادا قەتەرییەکان ڕۆڵێکی چالاک لە ڕاوێژکارییەکاندا دەگێڕن و پاکستانیش لەم
ڕێڕەوەدا ئامادەیی هەیە.»
بە
وتەی غەریبئابادی، لایەنی قەتەری بەردەوام لە پەیوەندیدایە تاکوو زەمینەی گەیشتن
بە لێکتێگەیشتن دەستەبەر بکرێت.