جام کوردی - هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، نازناوی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی چوارقۆڵیی بەدەست هێنا کە لە شاری بەسڕە بەڕێوە چوو، ئەمەش دوای یەکسانبوونی بە گۆڵێک بۆ هەردوولا (١-١) بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتمانی لەو یارییەی لە یاریگای جەزع نەخلە کۆی کردنەوە، هاوکات هەڵبژاردەی نیشتمانی پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

لە خولەکی یەکەمی یارییەکەدا یاریزان حوسێن عەلی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمار کرد، لە کاتێکدا یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران، محەمەد ئەمین حیزباوی، لە خولەکی (٨٣)دا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کردەوە.

بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی ئێران بە کۆکردنەوەی (٤) خاڵ بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە، و هەڵبژاردەی نیشتمانی بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی دووەمدا هات.