جام کوردی - ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد کە بەهای ئەو نەوتەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی نەوتی لە ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا هەناردە و قاچاخ کراوە، ٣٣ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ المعلومة ڕایگەیاند کە پارەی هەناردە و قاچاخکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣وە تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ خەزن نەکراوە، لە کاتێکدا قەبارەی هەناردە و قاچاخکردن بێ ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی گەیشتووەتە زیاتر لە ٢ ملیار بەرمیل.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە قەرزەکانی تورکیا لەسەر عێراق بەهۆی پرۆسەی هەناردەکردن و قاچاخکردنی نەوت لە ڕێگەی دەروازە فەرمی نینەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٣ ملیار دۆلار، و داوای کرد لیژنە بۆ دەرەوەی عێراق ڕواندرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو پارە دزراوانەی عێراق.