جام کوردی - سەرچاوەکان لە گفتوگۆیەکیان لەگەڵ «المعلومة»دا ڕوونیان کردەوە کە «کەمێک لەمەوبەر (هەینی) بڕیارێکی بەپەلە بڵاوکرایەوە بۆ لابردنی دۆخی ئاگاداری (ج) لە هەموو یەکە ئەمنی و سەربازییەکان و گەڕانەوە بۆ ئەرکە ئاساییەکان».

سەرچاوەکان هەروەها دەڵێن کە «بڵاوکردنەوەی بڕیارەکە دەستی بە جێبەجێکردن کردووە، چ لە پایتەخت، بەغدا، و چ لە پارێزگاكانی دیکە».

ئەوان ئاماژەیان کرد کە «هەموو پێکهاتە ئەمنی و سەربازییەکان بەپێی نەخشە ئەمنییە ئاساییەکە، بێ هیچ گۆڕانکارییەک، دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی ئەرکەکانیان».