بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر محەمەد پەروینی بەرپرسی کاروباری نێودەوڵەتی لە شارەوانی کرماشان، بەدواداچوونی ڕێککەوتننامەی شاری خوشکی لەگەڵ شارەکانی سلێمانی لە عێراق، دوشەنبە لە تاجیکستان، شودەنە لە چین و سێنت پترسبۆرگ لە ڕووسیا ڕاگەیاند.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە لێکچوونە فەرهەنگی و نەتەوەیی و زمانەوانییەکانی نێوان کرماشان و سلێمانی وتی: ئەم نزیکییە توانایەکی گونجاوی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو شارە ڕەخساندووە.

هەروەها بازاڕی بازرگانی سلێمانی دەتوانێ دەرفەتێکی نوێ بێت بۆ ئامادەبوون و چالاکی بازرگانانی کرماشان؛ بازاڕێک کە بە وتەی ئەو بەشێکی بەرچاوی لە دەستی بازرگانانی تورکیادایە.

پەروینی هەوڵەکانی بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی شارە خوشکەکان لەگەڵ غازی ئانتپ لە تورکیاش ڕاگەیاند و وتی: پێشبڕکێیەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ چوار شاری نوێ تەواو بووە و لە ئێستادا سەرۆکایەتی شارەوانی هەردوولا چاوەڕوانی واژۆکردنیانن.

بە وتەی بەرپرسی کاروباری نێودەوڵەتی شارەوانی کرماشان، هیوادارن لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم یاداشتانە یەکلایی بکرێنەوە و هاوکاریی فەرهەنگی، گەشتیاری و ئابووریی کرماشان لەگەڵ شارەکانی دەرەوە فراوانتر بێت.

ئەو چوار شارەی کە بۆ ئەنجامدانی یاداشتنامەی شارە خوشکەکان کراونەته ئامانج، بریتین له سلێمانی، عێراق، دوشەنبەی تاجیکستان، شودنی چین، و سێنت پترسبۆرگی ڕووسیا.