حکومەتی بەحرەین ڤیزەی بۆ عەلیرەزا مەنسووریان، سەرۆکی ڕاهێنەری ئێرانی یانەی ئەلزورای عێراق دەرنەکرد بۆ ئەوەی لە مەنامە بەرامبەر یانەی ئەلرفاع یاری بکات. هەر لەو پێوەندییەدا، ئەندامانی تیمی ئەلزەورا بۆ پشتیوانی لە ڕاهێنەرە ئێرانیەکەیان بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی کشاونەتەوە.

پێنەدانی ڤیزە بە سەرۆکی تیپەکە لە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکانی جامی یانەکانی کەنداودا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا وەرزشییەکانە.

بڕیار بوو مەنسووریان و یاریدەدەرە ئێرانییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەلزورا گەشت بۆ مەنامە بکەن، بەڵام بەهۆی کارشکێنی ئال خەڵیفەوە ڤیزەیان وەرنەگرت بۆ گەشتکردن بۆ مەنامە.

پێشتریش ئاڵ خەڵیفە ڤیزەی بۆ دوو یاریزانی ئێرانی لە یانەی ئەلوەحدەی ئیماراتی دەرنەکردبوو.

ئێستا لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی پێش یارییەکە، بەڕێوەبەری یانەی ئەلزورا قسە بۆ بەحرەینییەکان دەکات و دەڵێت، پێنەدانی ڤیزە بە سەرۆکی تیپەکە لە هەستیارترین یاریدا قبوڵکراو نییە و ئەمە کارێکی ناوەرزشانەیە، هەر بۆیەش وەک ناڕەزایەتییەک کۆبوونەوەکە بەجێدەهێڵن.