ماڵپەڕی سپۆرت ٢٤ی سعودییە لە بڵاوکردنەوەی ئەم دۆڕانە قورسەی بەرامبەر ئێران لە تۆپی پێی کەنارئاودا سانسۆری ئەو هەواڵەی کردووە و لە مانشێتەکەدا نووسیویەتی: هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی کەنار دەریاکان لە جامی ئاسیای ٢٠٢٦ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
هەروەها ماڵپەڕی حکومەتی سعودیە لە مانشێتەکەیدا، لە باسکردنی ڕکابەرەکەی کە ئێرانە، خۆی بەدوور گرتووە.
تیپی نیشتمانی تۆپی پێی کەنار دەریای ئێران توانی بە ئەنجامی سەرسووڕهێنەر 0ـ6 هەڵبژاردەی سعودیە تووشی شکستێکی زۆر قورس بکات.
میدیاکانی حکومەتی سعودیە تەنها بە وتنی ژمارە 6-0 لە سەرەتای هەواڵەکەدا و دانانی ئەم ئەنجامە لە نێو کەوانەدا هەوڵیان دا ئەم دۆڕانە قورسە سانسۆر بکەن.
بەڵام سعودیە بەهۆی ئەم دۆڕاندنە گەورەیە لە هەردوولاوە کەوتە بەر لێدان، هەم لە جامی ئاسیا کشایەوە و هەمیش بەختی بەشداریکردنی لە مۆندیالدا لەدەستدا.