یاری نێوان کەربەلا و زاخۆ لە خولی عێراقدا بە شێوەیەکی ناباوەڕانە لە خولەکی 15دا، بە هۆی کەمی یاریزانانی یانەی کەربەلا کۆتایی پێ هات.

کۆتایی هاتنی یارییەکە پێش خولەکی 90 بەهۆی کەمی یاریزانان وەک سەیرترین ڕووداو لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا ناسێندرا.

یانەی کەربەلا لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی سەخت بووەتەوە، ئەم کێشەیەش تا ئەو ڕادەیە پێشکەوتووە کە زۆربەی یاریزانەکان بەهۆی نەدانی داواکارییەکانیان مانیان گرتووە.

ئێستا لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان کەربەلا و زاخۆ، تیپەکە تەنها بە 7 یاریزانەوە هاتە نێو یارییەکەوە و تا خولەکی 15دوو گوڵی بەرامبەر تیپێکی 11 یاریزانی لێکرا.

بەڵام بەهۆی پێکانی یەکێک لە یاریزانەکانی کەربەلا، تیپەکە بۆ ٦ یاریزان کەمکرایەوە، بەجۆرێک بەپێی یاساکانی فیفا، نیسابی بەردەوامی یارییەکە، کە بەلایەنی کەمەوە دەبێ 7 یاریزانی تێدابێت، پێشێلکرا، کەوابوو ناوبژیوان ناچاربوو یارییەکە لە خولەکی 15دا لە بەرژەوەندی زاخۆ کۆتایی پێبهێنێت.