بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی برسێتی لە غەززە ڕووی لە زیادبوونە و ڕاستییەکان زۆرتر لەوەن کە ژمارەکان دەیخەنەڕوو.
ناوبراو وتی: ئاستی دڕندەیی و تاوانی جولەکەکان گەیشتووەتە شوێنێک کە ژنان لە کاتی منداڵبووندا دەکاتە ئامانج.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کارەساتی گەلی فەڵەستین برسێتی، بەئامانجگرتنی منداڵان و گەمارۆدانی گشتی لەخۆدەگرێت. دوژمنی زایۆنیستی سەدان هەزار هاووڵاتی فەڵەستینیی لە ڕوبەرێکی لە سەدا 12 ی غەززە شوێنکردووەتەوە.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: لەم هەفتەیەدا کە ئاگربەستی مرۆڤدۆستانە ڕاگەێندرا، زیاتر لە 4 هەزار فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کرانە ئامانج کە زۆربەیان ژنان و منداڵان بوون.
ناوبراو وتی: ئەوانەی لە لایەن دوژمنی زایۆنیستییەوە کراونەتە ئامانج، زیاتر ئەو کەسانە بوون کە هەوڵی دەستخستنی ئاو و خۆراکیان بۆ خۆیان و ژن و منداڵەکانیان دەدا.
وتیشی کە بینینی منداڵانی شەهیدی برسیی غەززە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا کە بانگەشەی مافی مرۆڤ و ئازاد و شارستانیەت دەکەن، شەرمەزارییەکی گەورەیە./.