بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە 23 ی کانوونی دووەمی 1962 لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە کەرتی غەززە، لە بنەماڵەیەک کە لە ساڵی 1948 لە گوندی ئەلجەورە ئەسقەلان لەوێ هەڵاتوون، لە دایک بوو.

لە ساڵی 1987 و دوای دەستپێکردنی یەکەمین ڕاپەڕینی فەڵەستین، هەنیە بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لە لایەن داگیرکەرانەوە دەستبەسەر و دواتر لە ساڵی 1988 بۆ ماوەی شەش مانگ دەستبەسەردا کرا، لە ساڵی 1989 ئیسماعیل هەنیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزوتنەوەی حەماس دەستبەسەر کرا. دوای ئازادکردنی لە ساڵی 1992 وەک سەرۆکی زانکۆی ئیسلامی غەززە دەستنیشانکرا.

لە 17 ی کانوونی دووەمی 1992 دا، هەنیە لە گەڵ 415 چالاکی ئیسلامی فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا و کەرتی غەززە، دیپۆرتکرانەوە بۆ گوندی "مەرج ئەلزهور" لە باشوری لوبنان. ساڵی 1993 لە گەڵ ئاوارەکان گەڕایەوە کەرتی غەززە.

لە ساڵی 1997 و دوای ئازادکردنی شێخ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس، هەنیە وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەستبەکاربوو.

سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2006، دوای ئەوەی لیستی حەماس زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستینی بەدەست هێنا، هەنیە لە لووتکەی لیستەکەدا بوو و بووە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فەڵەستین. ئەم حکومەتە لە شوباتی 2006 لە لایەن حەماسەوە پێکهێنرا و تا ساڵی 2007 ئەم پۆستەی بەدەستەوە بووە.

لە 14ی حوزەیرانی 2007، دوای ئەوەی کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازی حەماس، بارەگا ئەمنییەکانیان لە کەرتی غەززە کۆنترۆڵکرد، مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، هەنیەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە./.