بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی نەسر و لیۆنێل مێسی
ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا بە دوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ
دادەنرێن لە مێژوودا، بەراوردکردنیشیان مشتومڕێکی زۆر لەنێو هاندەرانی تۆپی پێدا
درووست دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی زیرەکی دەستکرد، مشتومڕە بەردەوامەکان لەسەر بەراوردکردنی نێوان کریستیانۆ و مێسی یەکلایی بووەتەوە. لە هەڵسەنگاندنەکەدا دەرکەوتووە کە ڕۆناڵدۆ لە هێزی جەستەیی و لێهاتوویی گۆڵکردن و شێوازی یاریکردن سەرکەوتووە و 900 گۆڵی لە ژیانی وەرزشیدا تێپەڕاندووە. لە کاتێکدا مێسی بە داهێنەری تەکنیکی و توانای یاریکردن جیا دەکرێتەوە، جگە لەوەش هەشت تۆپی زێرینی هەیە کە دەستکەوتێکی مێژووییە.
هەروەها شیکارییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵبژاردنی باشترین لە نێوان ئەو دوو ئەستێرەیەدا بەندە بە حەزی بینەر، ئەگەر پێوەرەکان ژمارەی گۆڵکردن بێت و ئەوا ڕۆناڵدۆ باشترە. بەڵام ئەگەر پێوەرەکە لێهاتوویی و داهێنان بێت، مێسی لە پلەی یەکەمدایە، دوپاتیشیکردووەتەوە کە بە دڵنیاییەوە هەردووکیان وەک ئەفسانە لە مێژووی تۆپی پێدا دەمێننەوە./.