جام کوردی - لە کاتێکدا ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە تاران دانوستانی ڕاستەخۆ ڕەتدەکاتەوە، وتەبێژی کابینەی مەسعود پزیشکیان ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی پێشنیاری دیداری ڕاستەخۆی لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا کردووە، بەڵام ئەو ئامادەنەبووە.
فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: ئێران پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ویتکۆف و وەزیرەکانی ئەوروپای کرد، بەڵام ویتکۆف ئامادە نەبوو کۆبوونەوە بکات.
موهاجرانی لە پەراوێزی حەوشەی حکومەتی ئێران، وتی: «سەبارەت بە دانوستان تەنانەت ئێران بە ئامادەبوونی سێ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەڕێز ویتکۆف پێشکەش کرد، بەڵام ئەوەی ڕازی نەبوو، بەڕێز ویتکۆف بوو.»