بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە بە ئاماژە بە کوژرانی ٧ سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە خان یونس، ڕایگەیاند کە بۆسەکانی ئەم دواییە وێنەی زیندوون بۆ مێژوو و ئەوە دەسەلمێنن کە تێکۆشەرانی گەلی فەڵەستین، بوێرترین و گیانفیداترین تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی لە سەردەمی هاوچەرخن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و تەرمی سەربازەکانی دوژمن دەبێتە ڕووداوێکی هەمیشەیی، مەگەر ئەوەی کە دەستدرێژی تاوانبارانەی دوژمن لە دژی گەلی فەڵەستین ڕابوەستێت.

ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی خەڵکی خۆی فریو دەدات و دان بەوەدا نانێت کە سەربازەکانی بۆ ئامانجە سیاسییەکان خستووەتە گێژاوی غەززەوە./.