بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە
بە ئاماژە بە کوژرانی ٧ سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە خان یونس، ڕایگەیاند کە بۆسەکانی
ئەم دواییە وێنەی زیندوون بۆ مێژوو و ئەوە دەسەلمێنن کە تێکۆشەرانی گەلی فەڵەستین،
بوێرترین و گیانفیداترین تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی لە سەردەمی هاوچەرخن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و تەرمی سەربازەکانی دوژمن دەبێتە ڕووداوێکی هەمیشەیی، مەگەر
ئەوەی کە دەستدرێژی تاوانبارانەی دوژمن لە دژی گەلی فەڵەستین ڕابوەستێت.
ڕاشیگەیاند کە دوژمنی
زایۆنیستی خەڵکی خۆی فریو دەدات و دان بەوەدا نانێت کە سەربازەکانی بۆ ئامانجە
سیاسییەکان خستووەتە گێژاوی غەززەوە./.