جام کوردی - تۆڕی هەواڵی CNN لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە؛ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دەستپێدەکەنەوە
بەرپرسێکی ئێرانی بە تۆڕی هەواڵی CNNی ڕاگەیاندووە، رۆژی دووشەممە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئاباد دەستپێدەکەنەوە.
هێشتا هیچ لایەنێکی فەرمی ئێرانی یان ئەمریکی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرێکدا 7 درۆی سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەل ئێران کرد.
قالیباف لە کەناڵی ئێکس نووسی؛
١ سەرۆکی ئەمریکا لە یەک کاتژمێردا حەوت ئیدیعای کرد کە هەر حەوت بانگەشەکەی درۆیە.
٢ ئەوان بەو درۆیانە شەڕیان نەبردەوە و بە دڵنیاییەوە لە دانوستانەکاندا ناگەنە هیچ شوێنێک.
٣ لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە، گەرووی هورمز بە کراوەیی نامێنێتەوە.
٤ ترانزێت لە ڕێگەی گەرووەوە بە پشتبەستن بە "ڕێگای دیاریکراو" و بە "مۆڵەتی ئێران" ئەنجام دەدرێت.
٥ مەیدان دیاری دەکات کە ئایا گەروو کراوەیە یان داخراوە و ڕێساکانی نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
٦ شەڕی میدیایی و ئەندازیاری بیرکردنەوە بەشێکی گرنگی شەڕە و میللەتی ئێرانیش کاریگەری ئەو فێڵانە نابێت.