جام کوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران کردەی جەنگی و شکاندنی ئاگربەستە.
وتیشی: بەئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانی و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی لەسەر کەشتییەکە بوون، پێشێلکارییەکی گەورەی ئاگربەستە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئێمە دەزانین چۆن بەسەر گەمارۆدا زاڵ بین، بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان بکەین و لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا خۆڕاگر بین.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە ئێران تا ئێستا لەسەر چوون بۆ ئیسلام ئاباد بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بێ هۆکار نییە تاوەکو ئێستا بڕیاری چوونی شاندەکەیان بۆ پاکستان نەداوە بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکان و دەلێت "تاوەکو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە بەشداریکردن یاخود نەکردنمان لە دانوستانەکانی پاکستان نەداوە".
دەشڵێت هۆکاری ئەمەش بێ بڕیار نییە، بەڵکو بەهۆی پەیام و رەفتارە دژبەیەکەکان و کردەوە قبوڵنەکراوەکانی لایەنی ئەمریکییەوەیە.