جام کوردی - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئێران
و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات، هاوکات لەگەڵ واژۆکردنی
فەرمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزەکان و بەرپرسانی نوێنەرایەتییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی نیشتەجێی تاران، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کە ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان ئێران و ئەمریکا یەکلایی کرایەوە و واژۆکردنی فەرمیی ئەو وڵاتە بەم زووانە ئەنجام دەدرێت، و وتی: “پێدەچێت ڕۆژی هەینی و لە شوێنێکدا بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دیاری بکرێت و لە هەمان ڕۆژدا خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەست پێدەکات”.
دوو لایەنی ئەم یاداشتە بریتین لە ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران و حیزبوڵڵا لە لایەکی ترەوە.