جام کوردی - کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: پاکستان بەردەوام دەبێت لە نێوەندگیری فەرمی لە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا.
ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی نێوەندگیری لە دانوستانەکاندا، وتی: زۆرێک لە وڵاتان پێیان خۆشە هاوکاری بکەن، بەڵام پاکستان بەردەوام دەبێت لە نێوەندگیری فەرمی لە گفتوگۆکاندا، پاکستان هەڵسوکەوتی باشی کردووە و توانای نێوەندگیری باشی هەبووە.