جام کوردی - عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی عەلی فالح زەیدی دەکاتبە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت .
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، پێشوازی لە بژاردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەم بە ناونانی کاندیدی سەرۆک وەزیران، پیرۆزبایش لە برام عەلی فالح زەیدی دەکەم بە بۆنەی راسپاردنی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە پێکهێنانی حکومەت و خزمەتکردنی گەلی عێراق.
عێراقچی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیوتی، ئێران جەخت دەكاتەوە لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق و پاڵپشتیكردنی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدان و بەهێزكردنی هاوکارییەکان، بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بكات.