جام کوردی - سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هەر دەستوەردانێک لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی ئاگربەستە و دەبێتە هۆى کۆتایهاتنى ئاگربەست.
ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران وەڵامى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز.
ئیبراهیم عەزیزی ڕایگەیاندووە: هۆشداریی دەدەنە واشنتۆن لە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک لە گەرووی هورمز، چونکە ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری گەرووی هورمز بکات، ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی دێت.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا زیادی کرد: گەرووی هورمز و کەنداوی فارس بە لێدوانە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوەناچن.