جام کوردی - ماڵپەڕی تۆڕی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی بڵاوی کردەوە: ئەمریکا کەشتیی ئێرانی تۆسکا و تیمەکەی ڕادەستی پاکستان کرد.

ماڵپەڕی تۆڕی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی ئەمڕۆ، بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) نووسیویەتی: کەشتییە ئێرانییەکە کە دوای هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی ئەمریکا لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا، لەگەڵ تیمەکەی گواسترایەوە بۆ پاکستان بۆ ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.