جام کوردی - قەرارگەی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دژی ئیمارات ئەنجام نەداوە و ئەگەر هەر هەنگاوێک بکرایە بە پتەویی و ڕوونی ڕامان دەگەیاند. بۆیە ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بە ڕەهایی ڕەتدەکرێتەوە و خاڵییە لە هیچ ڕاستییەک.

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی بە ئیمارات دا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: بە بەرپرسان و دەوڵەتمەدارانی ئیمارات ڕاگەیەندراوە، کە وەک خاکێکی ئیسلامی، وڵاتەکەت نابێت ببێتە بنکەی ئەمریکی و زایۆنیستەکان و هێز و کەرەستە سەربازییەکانیان، و خیانەت لە جیهانی ئیسلامی و موسڵمانان بکەن. نابێ بکەونە تەڵەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان و لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی کافر و موشریکەکان ببیتەوە و هاوکارییان نەکەیت، نەتەوەی موسڵمانی ئێران بخەیتە بەر هێرشی میدیایی ترسنۆکانە و تۆمەتی ناڕەوا و هاندان.

ئاماژەی بەوەش داوە: بەداخەوە دەبێ بگوترێ کە ئیمارات بووەتە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان وەک دوژمنی جیهانی ئیسلامی و هۆکاری سەرەکی نائەمنی لە ناوچەکەدا و بووەتە شوێنی بەشێکی زۆر لە هێز و کەرەستە سەربازییەکانیان. بە دروستکردنی دۆخێک و بوختانکردن و وێناکردنی ستەملێکراوان، کێشەیەک چارەسەر نابێت و کەشوهەوای نێودەوڵەتی بشێوێت.

ئەگەر تا ئێستا خۆمان لە دروستکردنی دۆخێک و یارمەتیدانی دوژمنانی نەتەوەی ئیسلامی و ئێران بەدوور گرتبێت، ئەوە تەنها لە پێناو ئاسایش و ڕەچاوکردنی خوشک و برا موسڵمانەکانمان لەو وڵاتەدا بووە.

هۆشداری دەدەین کە ئەگەر هەر کارێک لە ئیماراتەوە بەرامبەر دوورگە و بەندەر و کەناراوەکانی ئێرانی وڵاتەکەمان بگیرێتەبەر، وەڵامێکی بەزەبر و پەشیمانکەرەوە دەدەینەوە.