جام کوردی - سێنتکۆم بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچی هێرشەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی خێرای ئێرانیان داوەتەوە و بێ کاریگەریان کردوون، لە کاتێکدا کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمز بەرەو دەریای عومان لە ٧ی ئایاردا تێپەڕین.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەرەڕای ئاگربەست هێرشە نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران پشتڕاستکردەوە.
سێنتکۆم ئێوارەی پێنجشەممە بەکاتی ئەمریکا ئیدیعای کرد کە هێزەکانی ئەمریکا هێرشەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی خێرای ئێرانیان تێکشکاندووە لە کاتێکدا کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمز بەرەو دەریای عومان لە ٧ی ئایاردا تێپەڕین.
سێنتکۆم بانگەشەی ئەوەی کردووە: هێزەکانی ئێران چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی بچووکیان ئاراستەی کەشتیی یو ئێس ئێس تروکستن، یو ئێس ئێس ڕافایل پێرالتا و یو ئێس ئێس مەیسۆن کردووە، کە لە هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتیدا تێپەڕین، بەڵام هیچ زیانێک بە کەشتییەکانی ئەمریکا نەکەوتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ڕاشیگەیاند: هەڕەشەکانمان لەناوبرد و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانمان کردە ئامانج کە بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەوانەش شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن، هەروەها ناوەندەکانی هەواڵگری و سیخوڕی و چاودێری.
سێنتکۆم وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکان ئیدیعای کرد: هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکان نادات، بەڵکو لە ئامادەباشیدایە و ئامادەیە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا.