جام کوردی - فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەکاتی ڕۆژهەڵات، هێزەکانیان هێرشیان بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردووە.

 سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ چالاکییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە گەرووی هورمز و هێرشکردنە سەر کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجام دراون.