جام کوردی - تۆڕی قەتەری ئەلجەزیرە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: سوپای ئەمریکا بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە، لەنێویاندا شەڕ لەگەڵ ئێران، ڕووبەڕووی کورتهێنانی بودجەی چاوەڕواننەکراو بووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە: کورتهێنانی بودجە کاریگەریی لەسەر ئامادەیی سوپا ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر یەدەگی تەقەمەنی دەبێت لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە یەدەگی تەقەمەنی کەم بووەتەوە بە هۆی پاڵپشتی لە ئۆکرانیا، هەروەها بارگرانی شەڕ لەگەڵ ئێرانیش بۆیان زیاد کراوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە: حساب بۆ پەسەندکردنی بودجەی بەرگری دەکەین کە بڕی 1.5 ترلیۆن دۆلارە، ئەگەرنا دەبێت بڕیاری قورس بدرێت.