جام کوردی - لە سەردەمی هاوچەرخدا، سروشتی شەڕەکان گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و چیتر تەنیا لە ململانێی سەربازی ڕاستەوخۆدا سنووردار نییە؛ شەڕە تێکەڵەکان و ململانێ فرە دۆمەینییەکان، بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی میدیا، دەروونی و ئابووری، هێڵی تەنکیان لە نێوان واقیعی مەیدانی و تێڕوانینی گشتیدا کێشاوە. لەم چوارچێوەیەدا گێڕانەوە و نوێنەرایەتییە دەروونییەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە داڕشتنی دەرئەنجامی شەڕەکان و سیاسەتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

لە ئەدەبیاتی مۆدێرنی شەڕی تێکەڵاو و ململانێی فرە دۆمەینەکاندا، سەرکەوتن و شکست تەنها لەسەر بنەمای فەتحی سەربازی نەماوە. ئەم چەمکانە وەک پێکهاتەی هەستکردن-گێڕانەوە پێکهاتوون کە کاریگەرییان لەسەر مێشکی بیروڕای گشتی و نوخبە و بینەرانی نێودەوڵەتی هەیە. جەنگی سەپێنراوی سێیەم (ڕەمەزان) بووە نموونەی ئەم پێشهاتە، کە تۆڕێکی واتاسازیی دینامیکی لە ئەکتەرە جیاوازەکان گێڕانەوەی جۆراوجۆریان سەبارەت بە کاریگەریی ئەمریکا و ئیسرائیل خستەڕوو. ئەم گێڕانەوەیانە بریتین لە دابەزینی هەژموونی ئەمریکا، پێناسەکردنەوەی دەسەڵات، چڕبوونەوەی کێبڕکێ جیهانییەکان، هەوڵی بەرخۆدانی ناوچەیی و بەهێزبوونی تاکلایەنەیی ئەمریکا؛ بۆیە تێگەیشتنێکی ورد لەم شەڕە پێویستی بە چوارچێوەی چەمکی پێشکەوتوو هەیە وەک شەڕی گێڕانەوەکان و سیاسەتی تێگەیشتن.

شیکاری ئاستەکانی گێڕانەوەی شکستی دوژمن

گێڕانەوەی شکستی دوژمن لە پێنج ئاستدا شی دەکرێتەوە:

١ - سیستەمی نێودەوڵەتی: شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل نیشانەی دابەزینی هەژموون و گۆڕانە لە تێڕوانینی جیهانی بۆ هاوسەنگی هێز؛ ئێران بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان پێگەی خۆی باشتر کردووە.

٢ - ئاسایشی ناوچەیی: لاوازبوونی بەرگریی ئیسرائیل دەبێتە هۆی پێناسەکردنەوەی هاوسەنگییە ئەمنییەکان و باشتربوونی پێگەی ئێران.

٣ - ئاستی ناوخۆ: زیادبوونی متمانە بە مەیدان لە ئێران و کۆدەنگیی ڕێژەیی بۆ درێژەدان بە شەڕەکە بووەتە هۆی بەهێزبوونی هاوپشتی نەتەوەیی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی؛ لە بەرامبەردا ئەمریکا و ئیسرائیل ناکۆکی و ناڕەزایی ناوخۆیی بەخۆیەوە دەبینن؛

٤- میدیا و شەڕی گێڕانەوەکان: میدیا بوونەتە ئەکتەری چالاک لە شەڕی گێڕانەوەکاندا؛ لەگەڵ فراوانبوونی فەزای تۆڕەکەدا، کاریگەری میدیای تەقلیدی ئەمریکا و ئیسرائیل کەمیکردووە و چیتر لەگەڵ ئامانجەکانیاندا ناگونجێت؛

٥ - ئاستی کۆمەڵایەتی و دەرونی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گێڕانەوەی شکست بە خێرایی دروست دەبێت و جیاوازی سەقامگیری دەروونی ئێران و ڕۆژئاوا لە پشتیوانی و ناڕەزایەتی گشتیدا ڕوونە. ئەم گێڕانەوەیە لە ئاستی جیهانیدا دروست دەبێت.

پێکهاتەکانی گێڕانەوەی شکستی ئەمریکا

گێڕانەوەی شکستی ئەمەریکا و ڕژێمی ئیسرائیل لە جەنگی سەپێنراوی سێیەمدا تەنیا سەربازی نییە، بەڵکو لەسەر کۆمەڵێک پێکهاتەی پێکەوەگرێدراو دامەزراوە کە لە چوارچێوەیەکی شیکاریی چەند پایەی سەرەکیدا، وێنەی گشتی پێکدەهێنن. ئەم پێکهاتانە لە خوارەوە بە وردی باس دەکرێن:

نەگەیشتن بە ئامانجەکان

گێڕانەوەی شکستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە سێیەمین شەڕی سەپێنراودا، سەرنج دەخاتە سەر شکستی ئامانجە ڕاگەیەندراو و ناڕاستەوخۆکانیان؛ ئامانجەکانی لەوانە ڕووخانی حکومەتی ئێران، پچڕانی کۆمەڵایەتی، هەڵوەشانەوە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و زاڵبوون بەسەر سەرچاوەکانی ئێران. ئەم ئامانجانە نەگەیشتوونەتە دی و تەنانەت دەرئەنجامەکانی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە. ستراتیژییەکانی فشاری یەکگرتووی ئەمریکا نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بگەن؛ ئێران توانای سەربازی خۆی پاراستووە، پێگەی جیۆپۆلەتیکی خۆی بەهێزتر کردووە و بەرەی خۆڕاگریش ڕێکخراونەتەوە. تیرۆرکردنی ڕێبەری باڵای وڵات زیانبەخش بوو، بەڵام هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی نوێ یەکگرتوویی ناوخۆیی و هێزی وڵاتی زیاتر کرد. هه ڕوه ها هەوڵه کانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی ئێران و هاوپەیمانه کانی شکستی هێنا و پڕۆسه ی فره قۆڵییەتی خێراتر بووه ، له کاتێکدا ئێران بووه به یاریزانێکی سەرە کی هاوکێشه جیهانییەکان.

ئاشبەتاڵ و خەسارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

زیانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە "جەنگی سەپێندراوی سێیەم"دا دەتوانرێت لە چوار ئاستدا کورت بکرێتەوە:

 

سەربازی: پرسەکانی وەک وەرینی هێزی شەڕ و بەرگری کردن، لەدەستدانی ئامێر و جیهازاتی سەربازیی، بێتوانایی لە بەڕێوەبردنی چەندین بەرە و تەحەددیات لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاکتیکی ناهاوسەنگ و زیادبوونی پشتبەستن بە ئەمریکا دەکەونە ئەم پۆلە.

ئابووری: پرسگەلێکی وەک گرانیی تێچووی ڕاستەوخۆی شەڕ، پەککەوتنی ئابووریی ناوخۆی ئیسرائیل، زیادبوونی قەرز و کورتهێنانی بودجە، کەمبوونەوەی وەبەرهێنان و لەدەستچووی دەرفەتەکانی ئاوەدانکردنەوە بریتین لە زیانە ئابوورییەکانی ئەمریکا.

نێودەوڵەتی و جیۆپۆلەتیکی: کەمبوونەوەی متمانە و شەرعیەتی جیهانی، دابڕانی ڕێژەیی و دابەشبوون لە هاوپەیمانییەکان، زیادبوونی ڕەخنە و فشاری بیروڕای گشتی، و بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری لە بەرژەوەندی ئێران و هاوپەیمانەکانی، لە خەسارەکانی نێودەوڵەتی و جیۆپۆلەتیکی ئەمریکان لەم شەڕەدا.

سیاسی: لە زیانە سیاسییەکانی ئەمریکا لەم شەڕەدا کەمبوونەوەی متمانەی ناوخۆیی، تەحەدای دیپلۆماسی و گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێزی ناوچەیی بە قازانجی ئەکتەرە غەیرە ڕۆژئاواییەکان هەیە.

گێڕانەوەی شکستی ئەمریکا لە ڕوانگەی ئەوانی ترەوە

کۆتایی هاتنی شەڕی سێیەمی دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا وەک شکستێکی ستراتیژی بۆ ئەمریکا و چەسپاندنی پێگەی ئێران لە ناوچەکە و جیهان لێکدراوەتەوە. زۆربەی شرۆڤەکاران ئەم ئاگربەستە بە دەرئەنجامی باڵادەستی مەیدانی ئێران و پاشەکشەی ئەمریکا دەزانن. میدیا و شارەزایانی ڕۆژئاوا باسیان لە لاوازبوونی متمانە و دەستپێشخەریی ئەمریکا و چەسپاندنی باڵادەستی جیۆپۆلەتیکی ئێران بە تایبەت لە گەرووی هورمز و تێکشکاندنی ئامانجەکانی ئیسرائیل کردووە. هەروەها قەیرانە ناوخۆییەکان و دابەشبوونە سیاسییەکان لە ئەمریکا توندتر بوون. کاردانەوەکان ئاماژەن بۆ هەڵوەرینی هەژموونی ئەمریکا و ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتی ئێران. بەڵام ئاگربەستەکە بە کاتیی دادەنرێت و زۆرێک لە ئەکتەرەکان هۆشدارییان داوە کە قەیران و کێبڕکێی ناوچەیی بەردەوام دەبن و شەڕەکان زیاتر لە بوارەکانی ئابووری، وزە، گێڕانەوە و هاوپەیمانییەکان ئەنجام دەدرێن.

گێڕانەوەی شەڕ و شکست

گێڕانەوەی شەڕ و شکستی ئەمریکا لەناو ئێراندا

لە ئێراندا گێڕانەوەی شەڕ جەخت لەسەر شکستی دوژمن و پشتڕاستکردنەوەی توانای خۆپاراستنی ناوچەیی دەکاتەوە کە بووەتە هۆی بەهێزبوونی سەربەخۆیی ئەمنی و متمانە بە توانا ناوخۆییەکان. شەڕ وەک دەرکەوتەی گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێزدا سەیر دەکرێت و سەرەڕای کێشە ئابوورییەکان، یەکگرتوویی نیشتمانی و گرنگیدان بە بەهێزکردنی بەرگری زیاتر بووە. میدیا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنان و دووبارە دابەشکردنەوە و گێڕانەوەی مالتیمیدیادا، ئەمەش بووەتە هۆی چەسپاندنی خێرا و بەربڵاوی ئەم گێڕانەوەیە لە کۆمەڵگادا. هەروەها هەستکردن بە "هاوسەنگییەکی هێمای هێز" دروست بووە؛ واتە هەرچەندە هاوسەنگی تواناسەربازییەکان نەگۆڕاوە، بەڵام باوەڕ بە پێناسەکردنەوەی هاوسەنگی بە قازانجی ئێران لە بیروڕای گشتیدا زیادی کردووە، هەروەها یارمەتیدەر بووە لە زیادکردنی متمانەی کۆمەڵایەتی و هیوای سیاسی و بەهێزکردنی قەوارەی حکومەت.

گێڕانەوەی شەڕەکە و کاریگەرییەکانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا

شەڕ و گێڕانەوەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیی بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی حکومەتەکان و بیروڕای گشتیدا. لە ڕوانگەی سیاسییەوە، وڵاتانی ناوچەکە ڕوویان لە هەمەچەشنکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانیان و کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە ئەمریکا و زیادکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین و ڕووسیادا کردووە؛ هەرچەندە مەرج نییە ئەمە ببێتە هۆی زیادبوونی متمانە بە ئێران. لە ڕوانگەی ئەمنیەوە، زیادبوونی وریایی لە ململانێی ڕاستەوخۆ و گەشەکردنی شەڕی بە وەکالەت و سێبەردا ئاماژەیە بۆ بەڕێوەبردنی گرژییە کۆنترۆڵکراوەکان. لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە ناوچەکە بووە بە دوو جەمسەری؛ هەندێک گێڕانەوەی بەرخۆدان لە بەرژەوەندی ئێران بەهێز دەکەن و هەندێکی تر نیگەرانن لە ناسەقامگیری و خەسارەکان کە ڕەنگە ببێتە هۆی جەمسەرگیری سیاسی و پێویستی بە وریایی هەبێت.

گێڕانەوەی جەنگ و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، گێڕانەوەی جەنگ کاریگەری لەسەر تێڕوانینی حکومەتەکان و ئەکتەرە نادەوڵەتیەکان هەبووە و بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕێبازەکانی وەک کەمکردنەوەی کاریگەری ئەمریکا لە دەسەڵاتی نەرم و سەختدا، مەیلێک بەرەو فرەلایەنی و پاراستنی هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی نێوان زلهێزەکاندا. ئەم ڕەوتانە ئاماژەن بۆ ناسەقامگیری هاوپەیمانییە تەقلیدیەکان کە لەسەر بنەمای ئەمریکا دامەزراوە و بەهێزبوونی ڕۆڵی زلهێزە تازەپێگەیشتوەکان لەوان ئێران، هەرچەندە کاریگەرییە کردارییەکانی بەزۆری لە مامناوەند و درێژخایەندا دیارە. جگە لەوەش هاوکاریی بەشێک لە وڵاتان لەگەڵ چین پەرەی سەندووە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پێناسە دەکرێتەوە. لەبەرامبەردا ڕژێمی زایۆنی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕووبەڕووی تەحەددای گەورەتر و دابڕانی سیاسی و دیپلۆماسی دەبێتەوە.

تەحەددیاتی پێشەوە و شکستەکانی ئەمریکا لە گۆڕەپانە جیاوازەکاندا

دەرئەنجامە سیاسییەکان لەناو ئەمریکادا

لە ئەمریکادا گێڕانەوەی جەنگ بووەتە هۆی زیادبوونی ڕەخنەی نوخبە و توندتربوونی ناکۆکی حزبی و گومان لە کاریگەری سیاسەتی دەرەوە. هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سەرکەوتن بە خێرایی شکستی هێنا و بووە هۆی تەحەدای نوێی ناوخۆیی کە کێبڕکێی سیاسی ئاڵۆزتر کرد. سیاسەتمەداران بوونەتە گومان لە دەسەڵاتی سەرۆک بۆ بڕیاردانی جەنگ، و پێیان وایە ئەم شەڕە نەک هەر پێگەی ئەمریکای بەهێزتر نەکردووە، بەڵکو لە هەندێک بواردا لاوازی کردووە و ڕکابەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەهێزتر کردووە. ئەم ڕەوتە لە دابەزینی متمانەی ستراتیژی و گۆڕانی هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکیدا دیارە.

فشارە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان

شەڕی ناوچەیی خەرجی گشتی زیاد دەکات و زنجیرەی دابینکردن پەک دەخات و هەڵاوسانی بازاڕ، ئەمەش فشاری ئابووری لەسەر خەڵک گەورەتر دەکات و نرخی کاڵاکان زیاد دەکات. ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پشتیوانی گشتی بۆ سیاسەتەکانی جەنگ، بەتایبەتی لە کۆمەڵگا هەستیارەکانی ئابووریدا. کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەریخست کە ئەمریکا ناتوانێت قەیرانەکە بەڕێوەببات و فشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو ئەمریکا بەتایبەت لەسەر ترەمپ زیادی کردووە. جگە لەوەش دەرئەنجامە ئابوورییەکانی وەک بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی، ناڕەزایی ناوخۆی زیاتر کردووە و دەتوانێت گرژی و ململانێکان توندتر و درێژتر بکاتەوە.

قەیرانی وزە و هەڵاوسانی بازاڕی جیهانی

بەهۆی گرنگی ستراتیژی لە دابینکردنی وزەدا، هەر گرژییەکی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز و ناسەقامگیری بازاڕەکانی جیهانی. شەڕ، وەک "شۆکێکی ئابووری جیهانی"، تێچووی دەرەوەی بەرەکانی شەڕ دروستکردووە. ئەم قەیرانەی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێدا فشاری ئابووری و هەڵاوسان و کەمبوونەوەی توانای کڕین و ناڕەزایی کۆمەڵایەتیی توندتر کردووە و وزە بووەتە گۆڕاوێکی سەرەکی لە درێژەی قەیرانەکەدا.

شەڕی سێهەمی سەپێنراو، هێمای گۆڕانی هاوسەنگی هێزی جیهانی و شکستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بوو کە لە ئاستی سەربازی، ئابووری، سیاسی و نێودەوڵەتیدا زیانێکی زۆری بەرکەوت. گێڕانەوەی شکستی دوژمن لە ئێراندا، پتەوبوونی یەکگرتوویی نەتەوەیی، متمانە بە دەسەڵاتی ناوخۆ و گۆڕانکاری لە هاوسەنگی ئەمنییەتی ناوچەکە نیشان دەدات. لە گۆڕەپانی ناوچەیی و جیهانیدا ئەم شەڕە بووەتە هۆی گۆڕینی سیاسەتەکان بەرەو فرەلایەنی و کەمبوونەوەی نفوزی ئەمریکا. تەحەددیاتی ناوخۆیی ئەمریکا و فشارە ئابوورییەکان و قەیرانی وزە بەردەوامن لە کاریگەری لەسەر گرژییەکان.