جام کوردی ـ سوپای پاسداران بەرپرسیارێتیی هێرش کردنە سەر کەشتی "msc. sariska" لە نزیک عێراق گرتە ئەستۆ.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند: لە دوای هێرشی دەست درێژکارانەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی ئێرانیی "لیان ستار" لە سنووری دەریای عومان، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵە سەندنەوەدا، کەشتیی "msc. sariska"ی بە خاوەن دارێتی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنیستی بە موشەکی کرووز کردە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە هەر جۆرە دەست درێژییەکی سوپای ئەمریکا لەم ناوچەیەدا رووبەڕووی وەڵامێکی توند دەبێتەوە.
ئێران هێرشی کردەسەر کەشتییەکی ئەمریکی ـ ئیسرائیلی
12 کاتژمێر لەمەوبەر