جام کوردی - وەڵامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ دەستدرێژیکاران و تێکدەرانی زایۆنسیتی، "سنووردار و ئامانجداربوو".
هەڵبژاردنی بنکەی ئاسمانی ڕامەت داڤید وەک ئامانجی هێرشەکە، گرنگییەکی ڕاستەوخۆی هەیە، بەو پێیەی ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو بنکەیە بووە کە فڕۆکەکانی بەکارهێنراو لە هێرش بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت لێیەوە هەڵفڕیون. ئەمەش وا دەکات هێرشەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەوە هەبێت.
هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئامانجکردنی بنکەی ئاسمانی ڕامەت داڤید به مووشەکی بالیستیکی ڕاگەیاند، هاوکات بەڕپرسانی ئێران پشتڕاستیان کرده وه که هێرشەکه وەک تۆڵەی هێرشەکان بووه که کرایە سەر زاحیەی باشووری بەیروت.
پانتایی جوگرافیای هێرشی ئێران ئەوەمان پێی دەڵێت کە هێرشەکە سنووردار بووە بە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەرەی لوبنانەوە هەبووە و درێژ نەبووەتەوە بۆ دڵی ناوچە داگیرکراوەکان یان ئامانجە ستراتیژییە دوورەکان، وەک ئەوەی لە هەڵکشانی گرژییەکانی پێشوودا ڕوویدا.
لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی هاوڕێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەش ئەم ڕەوتە پشتڕاست دەکەنەوە. تاران بەڕاشکاوی هێرشەکەی بە ئامانجگرتنی زاحیەی باشووری بەیروتەوە گرێدا و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی دروستکردنی هاوکێشەیەکی ڕێگریکردن بوو کە پەیوەندی بە گۆڕەپانی لوبنانەوە هەبێت، نەک هەڵگیرسانی شەڕێکی ئاشکرای ناوچەیی.
جۆری ئەو مووشەکانەی کە بەکارهێنراون، ئاماژەیەکی ترە بۆ سنوورداربوونی مەودای ئۆپەراسیۆنەکە. داتا سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەوان لەنێو ئەو مووشەکە پێشکەوتووانەدا نەبوون یان چەندین سەری جەنگی خاوەن هێزی وێرانکەری بەرز کە لە قۆناغەکانی پێشووی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولادا بەکارهێنراون. بەکارهێنانی ئەم جۆرە مووشەکە، خواستی ئێران نیشان دەدات بۆ گەیاندنی پەیامێکی سیاسی و سەربازیی حیسابکراو بەبێ ئەوەی زیانێکی بەرفراوانی لێبکەوێتەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی خلیسکانی خێرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەواو و دەرئەنجامە سەختەکان.
لەڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە تاران هەوڵدەدات ئەوەی بە "هێڵی سوور" دەزانێت سەبارەت بە زاحیەی بەیروت، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئامانجگرتنێک، نیشان بدات. لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدات لەوەی کە پەرەسەندنی گرژییەکان لە مەودای کۆنترۆڵکراودا دەمێنێتەوە.
ڕەوتی داهاتووی ڕووداوەکان بە سروشتی وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان و ئاستی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە لوبنان بەستراوە و درێژەدان بە بەئامانجگرتنی باشووری لوبنان یان فراوانکردنی هێرشەکان دەتوانێ ئێران لە داهاتوودا بە مەودای وەڵامەکانی خۆیدا بچێتەوە.