جام کوردی - سەرچاوەیێکی سەربازیی ئێرانی ڕایگەیاند که پێداچوونەوەی سەرەتایی به وێنەی مانگی دەستکرد و زانیارییه کان له لایه ن سەڕچاوه مەیدانییەکانی هەواڵگریی دەرەوەی ئێرانەوه دەریدەخەن ئۆپراسیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممه دژی ئەمریکا سەرکەوتنی بەرچاوی مسۆگەر کردووە .
سەرچاوەیەکی سەربازی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری بەرگریی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ڕایگەیاند، پێداچونەوەی سەرەتایی بە وێنەی مانگی دەستکرد و زانیارییەکان لە لایەن سەرچاوە مەیدانییەکانی ئیتلاعاتی دەرەوەی ئێرانەوە نێردراوە، ئاماژە بۆ سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆپراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەکەن.
بەپێی خەمڵاندنەکان مووشەکه بالیستیکی دوورهاوێژ و فڕۆکه بێ فڕۆکەوانەکانی هێزه چه کداره کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش تێپەڕبوون به سیستەمی بەڕگرییەکانی که له بنکەکانی ئەمریکا هەڵکەوتووه ، ئامانجه پێشوەخته دیاریکراوەکانیان له ئەزراق، ئوردن، عه لی سالم، کوەیت و بنکەی پێنجەمی دەڕیایی ئه مریکا له به حره ین پێکه وتووه .
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بەو زانیارییە سەرەتاییانەی کە کۆکراونەتەوە، لەسەدا ٧٠ی ئەو ئامانجە وردانەی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا پلانیان بۆ دانراوە، بە سەرکەوتوویی پێکراون.
لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئێران و سوپای پاسداران بارەگای پێنجەمی ئەمریکایان لە بەحرەین کردە ئامانج.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردە سەر بنکەی ئەلعەزراقی ئوردن کە فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ی تێدایە.