جام کوردی - ڕۆژنامەی " مەعاریڤ "ی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکی دەگمەندا ئێرانی بە سەرکەوتووی بێ مشتومڕی پێشهاتەکانی ئەم دواییە زانی و باسی لە شکستی تەلئەبیب و واشنتۆن لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا کرد.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی " مەعاریڤ " نووسیویەتی: ئێران براوەی بێ مشتومڕە؛ ئێرانییەکان لە بنیامین ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیران) و ئیسرائیل کاتز (وەزیری جەنگی ئیسرائیل) و ئەندامانی دیکەی کابینەی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانی (لەم ڕژێمەدا) زیرەکترن.
مەعاریڤ جەختی لەوە کردەوە: ناتانیاهۆ دەبێت لە بەرامبەر ڕای گشتیدا بوەستێتەوە و بە خۆبەزلزانی بڵێت کە من شکستم هێناوە و تەنانەت باشترین هاوڕێم (دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا) بەهای من نادات.
دەستدرێژی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٩ی ئەسفەندی ١٤٠٤ (٢٨ی بەفرانباری ٢٠٢٦) دەستی پێکرد؛ ئەم کارە لە کاتێکدا بوو کە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری هەندێک وڵاتی ناوچەکە بەڕێوە دەچوو.
دوابەدوای دەستپێکردنی دەستدرێژی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، ئامانجدار و ڕێژەیی بۆ ئەم چالاکییە پێشکەش کرد. لەچوارچێوەی ئەم وەڵامە ڕەوایە، پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها ئەو بنکە و ناوەندانەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا جێگیرکراون، بە هێرشی وردی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئاسمانی کرانە ئامانج.
بەپێی خەمڵاندنی ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و ئەمریکا و هەروەها شارەزایانی نێودەوڵەتی، واشنتن و ئیسرائیل لەم شەڕەدا بە ئامانجە ستراتیجییەکانیان نەگەیشت و ڕازیبوون بە ڕاگرتنی.
ساڵێک دوای یەکەم دەستدرێژی ئەمریکی- زایۆنی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، بێهودەیی شەڕ و ململانێی سەربازی لە هەموو کاتێک زیاتر ڕوون بووەتەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕ، بۆتە یەکەمایەتی بۆ دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا.
گۆڕینی سیستمی سیاسی لە ئێران و نەهێشتنی توانای ئەتۆمی، ئامانجی سەرەکی ڕاگەیەندراوی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو دەستدرێژیانەی لە ساڵی ڕابردوودا دژی ئێران ئەنجامیاندا. بەڵام ئەمڕۆ واقیعەکان ئاماژه بەوه دەکه ن سەرەڕای ئەو هەموو زیانانەی بەر ئێران کەوتووە، هیچ کام لەو ئامانجانه بەدی نەهاتووه .