جام کوردی ــ بیست و سێهەمین خولی مۆندیالی تۆپی پێ کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمشەو پێنجشەممە 11ی حوزەیران دەستپدەکات و یەکەم یاری لە نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور لە یاریگای مەکسیکۆ سیتیدا بەڕێوەدەچێت.
بێگومان لەم مۆدیالەدا چەند یارییەکی سەرنجڕاکێش بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی نێوان ئینگلتەرا-کرواتیا، فەرەنسا-نەرویج، ئۆرۆگوای-ئیسپانیا و ئەڵمانیا-ئیکوادۆر لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، دەکرێت سەرەتای وروژاندن بێت بۆ هاندەرانی و لایەنگرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی مۆندیالی 2026 ئەوەیە کە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ دواجار لەم پاڵەوانێتییەدا یاری دەکەن. ئەو دوو ئەستێرەیە لە دوای مۆندیالی 2006ەوە بەرەوام لە مۆندیالدا یارییان کردووە، ئێستاش بۆ دواجار گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێی جیهان ئەزموون دەکەن.
مەکسیک ــ ئەفریقای باشوور؛ مۆندیال دەستپێدەکات
June 12, 2026