جام کوردی - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: له چوارچێوەی ڕێبازێکی بەڕپرسیارانه و شەفافیەت، هەموو وردەکارییەکانی یاداشتنامەی ئیسلام ئاباد له کاتێکی گونجاودا لەگەڵ ڕای گشتیدا بەش دەکرێت.
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ڕێککەوتننامەی ئیسلام ئاباد هەرگیز ئەوەندە نزیک نەبووەتەوە لە یەکلاییکردنەوە، تا تەواو دەبێت و یەکلایی دەبێتەوە، پێویستە میدیاکان خۆیان لە پێشبینی و بانگەشە لەسەر ناوەڕۆکەکەی بەدوور بگرن.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: "بەگوێرەی ڕێبازی بەرپرسیارانە و شەفافمان، هەموو وردەکارییەکان لە کاتێکی گونجاودا لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش دەکرێن."