جام کوردی - عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا وتی: دەرئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی 14 خاڵییە، کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە و ڕەنگە وردەکاری زیاتری بۆ زیاد بکرێت.
عێراقچی بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: دوو قۆناغی هەیە. یەکەمیان بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن دەستپێدەکات، دواتر دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
- گفتوگۆکانمان لەسەر پرسی ئەتۆمی و سزاکان دواخست بۆ قۆناغی دووەم کە 60 ڕۆژ دەخایەنێت.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن کۆتاییهاتنی شەڕ لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە ڕادەگەیەنێت.
- لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا لایەنی بەرامبەر بەڵێن دەدات کە هێز بەکارنەهێنێت، هەردوولاش بەڵێن دەدەن کە ڕێز لە سەروەری نیشتمانی بگرن.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بریتییە لە هەڵگرتنی ئابڵوقە، گەرووی هورمز، میکانیزمەکان سەبارەت بە پارە بەستووەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە مەلەفی ئەتۆمی.
- ئەو قسە و باسانە پشتڕاست ناکەینەوە کە لە میدیاکان سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن بڵاوبوونەتەوە.
- هەڕەشە لەم هەلومەرجەدا یارمەتیدەر نییە و تەنانەت ڕەنگە ببێتە ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەگەری.