عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە سەبارەت بەم ڕێڕەوە کاتییە لەگەڵ عومان قسە دەکەین و زۆر نزیکین لە گەیشتن ئەنجام.
وتیشی: دیاریکردنی ئەم ڕێڕەوە لە نێوان ئێران و عومان، بە مانای كردنەوەی گەرووی هورمز نییە، چونکە بەستراوەتەوە بە بارودۆخی دیکەشەوە.
دەبێت خاڵەکانی پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراون، یەک بە یەک قەرەبوو بكرێنەوە.
بارودۆخی ئێستا، من بە راشکاوی بڵێم، ئەنجامی پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکەیە لەلایەن ئەمریکاوە.