جام کوردی ـــ نەیمار بەهۆی پێکانەوە لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالدا بەشداری ناکات.

نەیمار بەهۆی پێکانەوە لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا بەشداری ناکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی، سەرۆک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر مەغریب هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی یارییەکان، هیوادارین هەفتەی داهاتوو بتوانێت پەیوەندی تەواو بە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەیەوە بکات.

بەڕازیل لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە؛ تیپێک کە لە مۆندیالی 2022دا مێژوویەکی تۆمارکرد بە گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی.  یارییەکە لە ویلایەتی نیوجرسی بەڕێوەدەچێت و تاکە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانە کە دوو تیپ لە ڕیزبەندی 10 لە باشترینەکانی ڕیزبەندی فیفا بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن. بەڕازیل لە پلەی شەشەمدایە و مەغریبیش لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە.