لەگەڵ دۆڕاندنی بەرازیل بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یاری لەگەڵ نەرویجدا لە قۆناغی یەک هەشتمی جامی جیهانی ٢٠٢٦، یەکێک لە ژمارە پێوانەییە تایبەتەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان وەک خۆی ماوەتەوە.
بەم سەرکەوتنە هەڵبژاردەی نەرویج نەک هەر سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، بەڵکو پێگەی خۆی وەک تاکە تیپێک پاراست کە بەڕازیل هەرگیز نەیتوانیوە شکستی پێبهێنێت.
ئەو دوو هەڵبژاردەیە تا ئێستا 5 جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، 3 بردنەوە بۆ نەرویج و 2 یەکسانبوون؛ ئامارێکی سەرسوڕهێنەر بۆ تیپێک کە هێشتا تامی شکستی نەکردووە بەرامبەر سەرکەوتووترین تیپ لە مێژووی مۆندیالدا.
ئەم ڕیکۆردە دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی نەرویج لە مۆندیالی ٢٠٢٦، لە هەموو کاتێک زیاتر لە میدیاکانی جیهاندا ڕەنگدانەوەی بووە و ڕووماڵ کراوە. هەروەها ناوی نەرویجی وەک "گرێی هەمیشەیی بەڕازیل" لە مێژووی تۆپی پێدا نەمر کردووە.