جام کوردی ــــ هاندەرانی کەنەدی لە دووەمین ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیال لە دەرەوەی یاریگا داوایان کرد ئیسرائیل لە فیفا دوور بخرێتەوە.
هەڵمەتی دەرکردنی ئیسرائیل لە فیفا دوای جینۆساید لە غەززەدا شەوی ڕابردوو گەیشتە دووەمین یاری مۆندیال لە نێوان کەنەدا و بۆسنێ لە شاری تۆرۆنتۆ و هاندەران داوای دوورخستنەوەی ڕژێمی زایۆنییان کرد لە مۆندیال.
ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی 3 ساڵدا زیاتر لە 500 یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی شەهید کردووە و 10 یاریگای غەززەشی ڕووخاندووە.
هەڵمەتی دەرکردنی ئیسرائیل لە فیفا پێشتر لە 20 وڵاتی جیاوازدا و لە زیاتر لە 40 یاریگای تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا لە ژێر لافیتەی "کارتی سوور پیشانی ئیسرائیل بدە" ئەنجامدراوە.
فەیسەڵ ئیبراهیم، وتەبێژی خۆپیشاندەران وتی: "فیفا نەک هەر چاوی لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراودا دادەخات، بەڵکو چالاکانەش ئەم یارییانە پەخش دەکاتەوە، ئەمەش کردەوەی داگیرکاری ئاسایی دەکاتەوە و فیفا دەکاتە هاوبەشی ئیسرائیل".